به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی عێراق ئاماژەی دا کە دوێنێ هێزەکانی عێراق گرووپێکی تیرۆریستیان لە پارێزگای ئەنبار لەناو بردووە.
ئەم ناوەندە هەروەها جەختی کرد: هێزەکانی عێراق توانیانە ئەندامانی سەرەکی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەکانی بوتەیبیان و زنکوڕە لە ئەنبار بدۆزنەوە و دواجار دەستگیریان بکەن.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاکوو ئێستە ژمارەیەکی زۆر لە پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە دەستگیر کردووە
بۆچوونی ئێوە