بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەربژێر بوونی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماریی عێراقی دوور لە چاوەڕوانی زانی.
فازڵ میرانی ئەندامی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان جەختی کرد کە لە ئەگەری لە ناو چوونی رێککەوتنی نێوان ئەو پارتە و یەکێتی نیشتمانی، پارتی دیمۆکرات بەربژێری خۆی دەناسێنێت.
ناوبراو لە هەمان کاتدا زیادی کرد کە هۆکارگەلێک کە بووەتە هۆی چوونە دەرەوەی بەرهەم ساڵح لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دژایەتی گەلیک لە لە نێوان دوو لایەنەکە هەیە ئیزن نادات کە ساڵح لە لایەن یەکێتی نیشتمانییەوە بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق بەربژێر بێت.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی پارتەکەی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ساڵح وەکوو بەرژێری یەکێتی نیشتمانیش وتی کە ئەو ڕێککەوتنە پێوەندی بە یەکێتی نیشتمانییەوە هەیە.
Your Comment