گفتوگۆی عەبادی و سەرۆکی نوێی پارلمانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی دیدار لەگەڵ سەرۆکی نوێی پارلمانی عێراق، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی نوێی پارلمانی عێراق دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر دوو لا لەم دیدارە سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد.

عەبادی لەم دیدارە داوای لە حەلبوسی کرد بەدوادا چوون یاساکانی عێراق بکات و ئاوەدان کردنەوەی عێراق لە دوای داعش گرنگی پێ بدرێت.

ئەو زیادی کرد: لە داهاتوودا پارلمان و دەوڵەت زیاتر پێکەوە ئیش دەکەن و ئەمەش لە سوودی خەڵکی عێراقە.

لای خۆیەوە سەرۆکی نوێی پارلمانی ئێران جەختی کرد لە سوور بوونی بۆ پێکهێنانی یەکگرتوویی زیاتر لە نێوان گرووپە عێراقییەکان.

حەلبوسی وتی: دەست گرتن بە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و یەکپارچەیی عێراق یەکجار گرنگە.

News Code 21788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =