بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، شەڕکەرەکانی سووری ناوچە ژێر دەستەکانی گرووپی تیرۆریستی تورکستانیان لە دەڤەری ڕۆژاوایی ئەدلەب و دەڤەری باکووری حەمایان بوردمان کرد.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، شەڕکەرە سوورییەکان زیاتر لە ٢٥ جار هێرشیان کردە سەر ناوچە ژێر دەستەکانی تورکستانی لە ناوچەی جەسەرولشغوور لە دەڤەری ڕۆژاوایی ئەدلەب و هەروەها ناوچەی مشیک، زیارە، قەر قوور لە سەهلولغاب لە باکووری ڕۆژاوای حەما.
ئەمە لە حاڵێدکایە کە پێشتر سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: شەڕکەرەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر ناوچەی ژێردەستەکانی تیرۆریستەکان لە دەڤەری باشووری ئەدلەب تا سەهلولغاب.
لە لایەکی ترەوە سوپای سووریا درێژە دەداتە ناردنی جیهازات و ناردنی هێز بۆ ناوچەکانی دەڤەری ئەدلەب و دەڤەری باکووری حەما.
Your Comment