کۆبوونەوەی داهاتووی سووچی لە تاران دەبێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش دیدار لە گەڵ هاوتای ڕووسی خۆی وێرای ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دواتری سووچی لە تاران، وتی: وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەو دانیشتنە پێکەوە دانوستان دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پاس دیدار لە گەڵ سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد کە پێدەچێت بەمزووانە ڤیلادیمیر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا پێکەوە دیدار بکەن و ئەوە سەرەتایەک دەبێت بۆ پەیوەندی و دیدارگەلێک لە نێوان سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتدا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: دانیشتنی دواتری سووچی (دیداری نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا) لە تاران بەڕێوە دەچێت و وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەو دانیشتنە پێکەوە دانوستان دەکەن.

پێشتر یەکەمین خولی ئەو دانیشتنانە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە ڕووسیا بەڕێوە چوو و بڕیارە خولی دواتری لە مانگی نوامبێری ٢٠١٨دا بەڕێوە بچێت.

لە لایەکی دیکەوە سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە بەردەوام باڵاترین ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە رۆژەڤی هەر دوو وڵاتدا بووە، ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەفدێک لە وەزیرانی ڕووسیا و تورکیا پێکەوە کۆ دەبنەوە.

لاڤرۆف جەختی کرد کە لە دیدار لە گەڵ هاوتای تورکی خۆی پرسی زەروورەتی پێکهێنانی کۆمیتەی دەستووری سووریا لە خێراترین زەمانی مومکیندا خراوەتە بەر باس.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: پرسە گرینگە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت دۆسیەی قەیرانی سووریا لەو دیدارەدا تاوتوێ کران.

News Code 21193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =