بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەیلی مەیل، بە گوێرەی توێژەران گەرمای توێژی دەرەوەی داغترین هەسارە ٤٣٢٧ پلەی سانتێهگراد لێک دراوەتەوە.
ئەو هەسارەیە بە ڕادەیەک داغە کە وەک ئەستێرەکان ئەتمۆسفێری پڕە لە ئاسن و تیتانیۆم. دەفرایەتیی ئەو هەسارە کە بە KELT-۹b ناوی لێ دەبرێت سێ هێندەی مشترییە، بەڵام لە جمە و پەنگاویدا نیوەی مەشترییە و هەر بۆیە هەڵمی کانزاگەلی قورس لە ئەتمۆسفێریدا وەدی هاتووە.
هۆی گەرمای زۆری ئەو هەسارە، نزیکبوونی کە ئەستێرەی KELTـه کە گەرمایەکی ١٠ هەزار پلەی سانتیگرادی هەیە و مەودای لە گەڵ ئەو هەسارەیە ٣٠ هێندە کەمترە لە مەودای زەوی و خۆر.
ئەو هەسارەیە لە لایەن تاقمێک لە توێژەرانی زانکۆی بێرن و ژێنێڤ دۆزراوەتەوە.
Your Comment