بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیووز، پشتڕاست کردنەوەی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەر لە جەژنی قوربان ئەنجام دەدرێت.
پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرچاوەیەک لە ئەنجومونی دادوەرانی عێراقی ڕایگەیاند کە پشتڕاست کردنەوەی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، دوو حەوتەی دیکە ئەنجام دەدرێت.
بە وتەی ناوبراو چاوەروان دەکرێت کە لە مۆڵەتی دوو حەوتەیی ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامی ڕاگەیێندراو، تاوتوێ بکرێن و دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق پاش جەژنی قوربان واتە کەمتر لە دوو حەوتەی دیکە ئەو ئەنجامە پشتڕاست بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق پاش پشتڕاست کرانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێ داوا لە پەرلەمانی نوێ بکات کە لە بازنەی زەمانی ١٥ رۆژە، یەکەمین دانیشتنی خۆیان پێک بێنن و دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین نوێنەری ناو ئەو دانیشتنە بەڕێوە دەچێت و تێیدا نوێنەران وێرای سوێند خواردن، پەیوەندی و دەروەستیان بە هاوپەیمانییەکان ڕادەگەیێنن، بەو شێوە گەورەترین هاوپەیمانی دەناسرێت و سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێت.
پاش مۆڵەتێکی یەک مانگە بۆ بەربژێربوونی کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت.
Your Comment