بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنگەلی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان تا پاککردنەوەی ناوچەکانی قەندیل و شەنگال لە ئەندامانی پەکەکە، درێژەی دەبێت.
ڕاشیگەیاند: بڕیاریشمان داوە کە تەل ئەبیز تا قامیشلۆ لە باکووری سووریا لە تیرۆریستانی کورد پاککەینەوە.
ئەردۆغان جەختی کرد کە وڵاتەکەی بەو نەخشەڕێگەیەی کە لە گەڵ ئەمریکا بۆ شاری مەنبەج-یان داڕشتووە، تا کاتێک کە بە وتەی ئەو لە تیرۆریستان داماڵدرێت، درێژە دەدات.
سوپای تورکیا سەرەڕای ناڕەزایەتی و دژایەتیی تورکیا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پەرە پێ داوە و پێشتریش ڕایگەیاندووە کە لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لانی کەم ٤ کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپەی کوشتووە.
Your Comment