بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا تودەی، دوو پارتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەیامێکدا داوایان لە داگلاس سڵێمان باڵوێزی ئەمریکا کردووە لە چۆنیەتی لێکدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستێوەردان بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بەغدا تودەیی ڕاگەیاندووە کە ئەو دوو پارتە لە پەیامێکدا بۆ باڵوێزی ئەمریکا هەڕەشەیان کردوو کە ئەگەر رێژەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی عێراق پاش ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان بگۆڕدرێت ئەوا لە ڕەوتی سیاسی عێراق دەکشێنەوە.
شیاوی باسە پەرلەمانی عێراق چوارشەممە فەرمانی دا تا تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی جارێکی دیکە بە شێوەی دەستی بژمێردرێنەوە.
Your Comment