به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، پارێزگای شرنا‌خ له تورکیا له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته له ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی له ۲۲ ناوچه‌ی ئه‌م پارێزگایه ۱۸ که‌سیان به هۆی ئه‌ندام بوون له په‌که‌که ده‌ستگیر کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لێکۆڵینه‌وه له ۲۲ تۆمه‌تباره‌که درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش کراوه که لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ۴ تۆمه‌تباری دیکه‌ش که ڕایان کردووه درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه که تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان له ساڵی ۲۰۱۵وه شه‌ڕیان ده‌ست پێ کردووه‌ته‌وه و تاکوو ئێسته به سه‌دان که‌سی دیکه له‌م شه‌ڕه‌دا بوونه‌ته قوربانی.
بۆچوونی ئێوە