بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو لاوێکی ٣٥ ساڵەی بیجاڕی لە ڕۆخانەی قزل ئەوزەنی شارستانی بیجاڕدا خنکا.
هێزەکانی فریاکەوتن و کۆمەڵێک لە فریاگوزارانی شارستان بۆ دۆزینەوەی ئەو هاووڵاتییە لە شوێنەکە ئامادە بوون و فەرمانداری شارستانی بیجاڕیش بە پێوشوێنگیری لە ئیدارەی پارێزگای کوردستانەوە داوای ناردنی مەلەوان لە سنەوە بۆ ئامادە بوون لە شوێنی ڕووداوەکەی کردووە.
تا ئێستا تەرمی ئەو لاوە بیجاڕییە نەدۆزراوەتەوە و هەروا هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی درێژەی هەیە.
Your Comment