بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەمڕۆ هەینی ۱۸ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانی قودسە و لە هەموو شارو شاروچکەکانی ئێران و ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهانیش ڕێپێوانێک بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و قودسی داگیرکراو بەڕێوەدەبرێت.
هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران و دیکەی وڵاتانی جیهانیش، لە سەرانسەری ناوچە کوردنشینەکانی ئێران خەڵکی ڕۆژووەوان بەشدارییان لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس کردووە و دروشمی نەمان بۆ ئیسرائیل دەدەن.
ئەم ڕێپێوانە لە ۹۰۰ شاری ئێران بەڕێوەدەچێت و ۵ هەزار و ۳۰۰ هەواڵنێرو وێنەگر ڕووماڵی دەکەن کە ۱۶۰ کەسیان لە وڵاتانی دیکەوە هاتوونەتە ئێران.
Your Comment