بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیا کوردییەکانی عێراق،نێچیرڤان بارزانی، لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند: پارتی دەیەوێت پارێزگاری لەكیانی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كورد بكات.
جێگری سەرۆكی پارتی هەروەها راشیگەیاند: مێژووی سەلماندوویەتی، كە بەهێزی پارتی، واتە بەهێزی هەرێمی كوردستان، چونكە تا پارتی بەهێز بێت، ئەوە مافەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر بەدەست دێت.
قسەكانی نێچیرڤان بارزانی لەمیانی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی بوو لەشاری هەولێر.
Your Comment