بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی نوێدا سوپای میانمار دەخاتە لیستی ڕەشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ مافەکانی مرۆڤ.
بە پێی راپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە لایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لەو ۷۰۰ ھەزار موسوڵمانی رۆھینگیایەی لە میانمارەوە ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوون، بەھۆی دەسترێژی سێکسییەوە دووچاری کێشەی گەورەی جەستەیی و دەروونی ھاتوون.
لە راپۆرتەکەدا ھۆشداری لەوە دراوە: پێکھاتەی رۆھینگیا لە ئاستی قڕکردنی تەواوەتی نزیک بوونەتەوە، تەواوی گوندەکانیان سوتێنراوە و ڕێگەیان پێنادرێت جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵکو ئەگەری ئەوەش ھەیە تەواوی گوندەکانی دیکەش وێران بکرێن.
Your Comment