AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ٣ ٢٠:٤٢

داعش بەرپرسایەتیی لە ئەستۆ گرت؛

بارمتەگرتن و دەستڕێژی لە تریسی فەڕەنسا

بارمتەگرتن و دەستڕێژی لە تریسی فەڕەنسا

سەرچاوەگەلی خۆجێی لە ڕوودانی بارمتەگری و دەستڕێژی لە فرۆشگەیەک لە تریسی فەڕەنسا هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە داعش بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕیانووسی، کەسێک لە فرۆشگەیەکی ناوچەی تریس، چەند کەسی بە بارمتە گرت و هاوکات دەستی داوەتە دەستڕێژێ.

شوێنی بارمتەگرتنەکە لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دراوە.

دادستێنانی فەڕەنسی دەڵێن کە گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ئەو دەستڕێژییە و بارمتەگرتنەی لە تریس لە ئەستۆ گرتووە.

شایانی باسە کە لەو ڕووداوەدا تا ئێستا ئەفسەرێکی پۆلیس بریندار بووە.

News ID 17670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha