بەمزووانە دیپلۆماتکارانی بەریتانی لە مسکۆ دەردەکەین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دەرکرانی دیپلۆماتانی بەریتانی بە زووترین کات لە مسکۆ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مسکۆ بەمزووانە دیپلۆماتانی بەریتانی دەردەکات.

ڕاشیگەیاند: ئەو هەنگاوە لە کاردانەوە بە هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەی ئەم دواییەی لەندەن لە دژی مسکۆ گیراوەتە بەر.

ماریازا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشتر وتبووی کە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەمزووانە ڕاگەیێندراوێک لە پەیوەندی لە گەڵ لێدوانەکانی ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڵاو دەکاتەوە.

شایانی باسە کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی چوارشەممە فەرمانی بە دەرکرانی ٢٣ دیپلۆماتی ڕووسیی لە وڵاتەکەی دا.

ئەو داپەڕەی لەندەن پاش کۆتایی مۆڵەتی بەپەلەی ٢ رۆژەی ئەو وڵاتە بە ڕووسیا سەبارەت بە ڕوون کردنەوەیەک لە بارەی ژاراوی کردنی سێرگەی سێکریپاڵ سیخۆری پێشووی ڕووسیا و کچەکەی ئەنجام دراوە.

News Code 17546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =