AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ٢٣ ١٢:٠٤

بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم؛

وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە شاری هەولێر.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جەلال شێخ کەریم بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم لەوبارەیەوە وتی: هەر ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی سلێمانیش دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتەنێودەوڵەتییەکان.

بە پێی زانیارییەکان، وەزیری ناوخۆی عێراق بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و خاڵەکانی تری رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە بارەی خاڵە سنوورییەکان و چەند دۆسێی تری نێون هەردوولا سەردانی هەولێری کردووە.

سەردانەکەی قاسم ئەعرەجی دوای رۆژێک دێت لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان.

بەهۆی ریفراندۆمەکەی ٢٥ی ٩ەوە بەغداد گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هه‌رێمی کوردستانی راگرتبوو.

News ID 17514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha