بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە Diken، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە نامەیەکدا کە لە زیندانی ئیردنەوە نووسیویەتی بە ئاماژە بە دەستبردن و گۆڕینی ناوەڕۆکی دەقی هەندێک لە بەرگرینامەکانی لە شرۆڤەکاندا لە دوا دانیشتنی دادگەی لە ئەنقەرە، وتی: بۆ ڕوون بوونەوەی لایەنەکانی ئەو پرسە بۆ جارێکی دیکە ڕایدەگەیێنم کە بەڕێز ئۆجەلان هیچکات هەوڵی نەداوە فەرمان بە من یان حزبەکەم بدات. حکوومەت هەوڵ دەدات هەندێک ڕا و هەڵسەنگاندنی ئۆجەلان وەکوو فەرمان بۆ حزبەکەی ئێمە لێک داتەوە. ئۆجەلان تا ئێستا هیچ فەرمانێکی بە ئێمە نەکردوووە و هەرگیز ئێمەی بەرەوڕووی ئەمری واقیع نهکردۆتەوە.
شایانی باسە لە بەرگرینامەی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەدا هاتووە: "بڕیارمان ئەو کەسانە بایکۆت بکەین کە دەیانوت فەرمان لە قەندیلەوە وەردەگرن. نامەیەک لە وەزیرێکەوە بە دەست و خەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەرێ وتن بە ڕیفراندۆم گەیشتە دەستمان. ئەگەر نکۆلێان لێ کرد ئەوا بەڵگە دەهێنینەوە. لەو نامەیەدا هاتبوو "حزبەکەتان بڕیار دەدات. ئەو گۆڕانە دەتوانێت دەرگا لە ڕووی پڕۆسەیەکی دیکەی ئاشتی بکاتەوە". ئەمەیان وەکوو فەرمانی ئۆجەلان بە ئێمە ڕاگەیاندبوو، بەڵام ئێمە تا دوا ساتەکان بەردەوام بووین لە بایکۆت کردنی ڕیفراندۆم.
Your Comment