به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ھێزەکانی پاراستنی گەل، ھەپەگە، لە راگەیەندراوێکدا، ھێرشەکەی دوێنێ بادینانی لە ئەستۆ گرتووە و دەڵێت: هێزه‌کانیان لە ھەشت لاوە ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکە.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه : " ڕۆژی ڕابردوو ، ھێزەکانی هه‌په‌گه (باڵی چه‌کداریی په‌که‌که ) لەدژی بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورک لەگردی بیێ لەنزیک شارەدێی بەگۆڤا، سەربە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دھۆک،" چالاکییەکی فراوانیان ئەنجامدا".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هه‌په‌گه، لە ھەشت لاوە ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکە و دوو تانک و زرێپۆشێکیان تێکشکاندووە و ئاگر لە بەشێکی زۆری بارەگاکە کەوتووەتەوە.
ھەپەگە دەڵێت: "بەپێی زانیاریەکان، کە بە دەستی ئێمە گەیشتوە لەو چالاکیەدا ٢٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و زیاتر لە ١٠سەربازیش برینداربوون".
Your Comment