ئۆپەراسیۆنی عەفرین ٤ قۆناغی هەیە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا (لقی زەیتوون)، ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنە ٤ قۆناغی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی میلییەت، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە عەفرینی سووریا کە لە رۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە، ٤ قۆناغی هەیە.

بە وتەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە عەفرین تا لە ناوبردنی تەواو ئامانجەکانی تیرۆریستان درێژەی هەیە و دوای چوونی سوپای تورکیا بۆ ناو عەفرین، سوپای ئەو وڵاتە لە عەفریندا ناوچەیەکی ئارام بە ڕووبەری ٣٠ کیلۆمەتر دیاری دەکات.

شایانی باسە، یێڵدریم سەبارەت بە ۴ قۆناغی ئۆپەراسیۆنی زەیتوون هیچ ڕوون کردنەوەیەکی نەدا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزی زەوینی سوپای سووریا چۆتە عەفرین. لە لایەکی دیکەوە سوپای ئازادی سووریاش لە شەڕی عەفریندا تێکەڵ بە هێزەکانی سوپای تورکیا بوونە.

چەند کاتژمێر لەوە پێشیش سوپای تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە هێرش بۆ سەر ١٥٣ ئامانج لە عەفرینی سووریا و لەوان پەناگاکان و هومارەکانی چەک و چۆڵ هەواڵی دابوو.

سوپای تورکیا لە رۆژی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە کانتۆنی عەفرین لە ژێر ناوی "لقی زەیتوون" لە دژی هێزە کوردەکانی سووریا دەست پێکردووە. پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی زەوینیی هێزەکانی وڵاتەکەی لە شاری عەفرین هەواڵی دابوو.

News Code 16253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =