به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له کاردانه‌وه به هێرشی داگیرکارانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراویکی بڵاو کرده‌وه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه که مسکۆ شه‌ڕ و ناکۆکییه‌کانی شاری عه‌فرین به نیگه‌رانییه‌وه سه‌یر ده‌کات و به‌دوادا چوونی ورد بۆ هێرشه‌که‌ی تورکیا له عه‌فرین ده‌کات.
له درێژه‌دا هاتووه ئێمه له هه‌ر دوو لا داوا ده‌که‌ین که دان به خۆیاندا بگرن.
شایانی باسه که دوێنێ تورکیا هێرشی کرده سه‌ر شاری عه‌فرین و ئه‌مڕۆش بڕیار وایه به هێزه وشکانی به‌ره‌و ناو کانتۆنی عه‌فرین بڕوات.
Your Comment