بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، هۆشیار عەبدوڵڵا نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەلگەی جیهانی ئەبێ لە گەڵ دەستێوەردانی تورکیا لە ناوچەی عەفرین ڕووبەڕوو ببنەوە.
هۆشیار عەبدوڵڵا وێڕای ئیدانە کردنی ئەو کارەی تورکیا وتی داوا لە تورکیا دەکەین تا ئەو هێرشانەی ڕابگرێت و لە جیاتی کەڵک وەرگرتن لە زمانی ئاگر و چەک، ڕوو بکەنە دانوستان.
ناوبراو جەختی کرد کە تورکیا پاش بۆمبارانی ئاسمانی بەدوای ئەنجامی ئۆپراسیۆنی زەمینین لەو ناوچەیە.
ئەو پهرلهمانتاره وتی کە تورکیا بەردەوام ئاسایشی عەفرین تێک دەدات و هەوڵی داوە تا ئامانجەکانی خۆی لە سێبەری بێدەنگیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە بباتە پێشەوە.
وتیشی: ئەمڕۆ ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان بە هۆی هێرشی ئاسمانی تورکیاوە بۆ سهر ناوچەکە، لە مەترسیدان.
Your Comment