به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ پشتیوانی کردن له موسوڵمانانی ڕۆهینگا.
ئه‌و که بۆ دیدار سه‌فه‌ری به‌نگلادشی کرد بوو، دوای دیدار له‌گه‌ڵ شێخ حسینه واجد، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌نگلادش له کۆنفڕانسێکی میدیایی هیوای خواست که ڕێککه‌وتنی نێوان به‌نگلادش و میانمار له ۲۴ی نۆڤامبه‌ر واژۆ بکرێت و وتی: ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئاسایشی زیاتر بۆ موسوڵمانانی میانمار.
ئیلدریم زیادی کرد: نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نابێت ئه‌مه ته‌نیا به پرسی به‌نگلادش بزانێت ده‌بێت هه‌موومان له ڕوویی سیاسی و مرۆڤییه‌وه یارمه‌تی موسوڵمانانی میانمار بده‌ین.
ئه‌و جه‌ختی کرد: تاکوو گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی ده‌بێت یارمه‌تی دانی ۱۰ ملیۆن ئاواره که دۆخێکی خراپیان هه‌یه درێژه‌ی هه‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کرد که وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام له دوای ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی قه‌یرانی میانمار بوو و بۆ ئه‌م کاره‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوکاری کردنی به‌نگلادش.
ئه‌و هه‌روه‌ها سپاسی سه‌رۆک کۆماری به‌نگلادشی کرد که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی له ئه‌سته‌نبۆلی کرد.
Your Comment