داواتان لێدەکەم بە ئاشتیانە داواکانتان دەرببڕن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات داوا ده‌کات که‌ بە ئاشتیانە داواکانیان دەرببڕن .

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێکدا داوا له‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی شاری سڵیمانی ده‌کات دوور بن له‌ توند وتیژی.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی

پەیامم بۆ خۆپیشاندەران

ھەرێمەکەمان لە ئێستادا بە دۆخێکی ھەستیاردا تێپەڕ دەبێت.

من لە داواکارییەکانی ئێوە تێدەگەم و ھاوسۆزم لەگەڵتان. دەربڕینی ئاشتیانەی بیروبۆچوون مافێکی شەرعی و دیموکراسییە.
بەڵام توندوتیژی ھیچ کاتێک پەسەند نییە. من داواتان لێدەکەم کە بە ئاشتیانە داواکانتان دەرببڕن .
پێویستە ئەوەش لەیاد نەکەین کە ئێمە هێشتا لە ناوچەیەکی پڕ لە توندوتیژی و ناسەقامگیردا دەژین. تەنانەت هەر دوێنێ پێشمەرگەکانمان رووبەڕووی ھێرشێکی دیکەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە. ئێمە لە ئێستادا ئاگاداری جموجوڵی هێزە عێراقییەکانین لە مەخمور کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
ئێمە ئەو کاتە بەهێز دەبین کە یەکڕیز و یەکگرتوو بین. من خۆڕاگری ئێوە بەرز دەنرخێنم لەم دۆخە سەختەدا و لە رابردوودشدا دۆخی خراپترمان تێپەڕاندووە و باوەڕم وایە بەیەکەوە بەرەو داهاتوویەکی باشتر ھەنگاو دەنێن.

News Code 15387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =