بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن عەلەوی پاش نیوەڕۆی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی تۆماری جیهانی مەریوان وەکوو شاری کلاش وتی: بە پێی ئەو خاڵە کە ئەمڕۆ توانیمان مەریوان وەکوو شاری کڵاش تۆماری جیهانی بکەین ئەبێ بڵێین کە ئەمڕۆ بۆ ئەم پارێزگایە ڕۆژێکی بەشکۆیە.
عەلەوی بە ئاماژە بە ئەو باسە کە ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٥٠٠ کەس لە مەریوان خەریکی چنینی کڵاشن وتی: زیاترین بنکە فێرکارییەکانی چنینی کڵاش، زیاتری کارگەی چێ کردنی کڵاش و زیاتری فرۆشگەی کڵاش ئەمڕۆ لە ئەو شارە چالاکی دەکەن.
ڕێوڕەسمی تۆماری جیهانی شاری مەریوان وەکوو شاری کڵاش بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پارێزگا و هەروەها غەدا هیجاوی سەرۆکی ناوچەی ئاسیا و ئۆقیانووسییەی ئەنجومنی جیهانی پیشە دەستییەکان، ئەحمەد فارسی ناوبژیوان و ئەندامی ئەنجومنەی جیهانی پیشە دەستییەکان، بەهمەن ناموەر موتڵەق جێگری پیشەی دەستی میراتی فەرهەنگی لە هۆڵی نشاتی پەروەردە و بارهێنانی شآاری مەریوان بەڕێوە چوو.
Your Comment