به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا وتی: سه‌رکه‌وتن به سه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش له سووریا تاکوو مانگی فێڤرییه به ده‌ست دێت، دوژمنی سه‌ره‌کی داعشه نه‌ک به‌شار ئه‌سه‌د.
ئێمانۆئل ماکرۆن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی دوو ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ڕه‌نسا زیادی کرد: من لام وایه تاکوو کۆتایی مانگی فێڤرییه شه‌ڕ له دژی داعش له سووریا کۆتایی پێ دێت.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: به‌شار ئه‌سه‌د دوژمنی خه‌ڵکی سووریایه و دژمنی منیش داعشه.
ماکرۆن هه‌روه‌ها وتی: کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناچار ده‌بێت تاکوو دوای شکست دانی داعش له سووریا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د گفتوگۆ بکات، که‌واته ناتوانین بڵێین ئێمه نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و و نوێنه‌ره‌کانی قسه بکه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه چون له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتووه، ئێسته چ ئێران بێت یان ڕووسیا له‌و پشتیوانیان کردووه.
Your Comment