بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی سینەمایی کانی پەری لە دەرهێنەریی جەلال نەسیری هانیس و وەبەرهێنانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان، ڕۆژی چوارشەمە (سی بەفرانبار)، کاتژمێر ۱۵:۳۰ لە سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەبێت.
فیلمی سینەمایی کانی پەری لە یەکێک لە گوندەکانی کوردستانی ئێران بەرهەم هاتووە و چیرۆکی ژیانی کچێکە کە چەندین بنەماڵە لە دوای دەگەڕێن و لەم نێوانەدا چەندین ڕووداو لە یەکتر دەئاڵن.
ئەم فیلمە تاکوو ئێستە لە چەندین فستیڤاڵی ناخۆیی و بیانی وەک فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆشد، فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵان ئەسفەهان، فستیڤاڵی فیلمی یاس، فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دەهۆک لە هەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەند جار خەڵات کراوە.
شایانی باسە کە غوڵامڕەزا همەتیان، سومەیە مەفاخری، بێزاد کەرم ئەڵاهی، مەجید نوسرەتی، چیا زەندسەلیمی و پەیام ڕەجەبی لەم فیلمەدا ڕۆڵیان گێڕاوە.
Your Comment