خۆپیشاندان لە هەولێر دژی عەبادی بەڕێوەچوو

بە هۆی ناونەهێنانی ناوی پێشمەرگە لە شاری هەولێر خۆپیشاندان دژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە میدیاکانی هەرێم, ئەمڕۆ لە شاری هەولێر خۆپیشاندان دژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق كرا بەرامبەر ناونەهێنانی ناوی پێشمەرگە لە یەكەم راگەیەندراویدا سەبارەت بە كۆتاییهاتنی داعش لە عیراق.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمڕۆ نیوەڕۆ لە شاری هەولێر بە سەدان هاوڵاتی بە ئاڵای هەرێمی كوردستان و وتنی دروشم بۆ پشتگیری پێشمەرگە، خۆپیشاندانیان دژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجام دا. عەبادی لە کاتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی داعش ئامادە نەبوو ناوی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش ببات و سپاسیان بکات.

شایانی باسە، حەیدەر عەبادی چەند شەو بەر لە ئێستا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا كۆتایهاتنی شەڕی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام ناوی پێشمەرگەی نەبرد ئەوەش نیگەرانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە، شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێكی دیكەدا ناوی پێشمەرگەشی بۆ ئەو سەركەوتنە زیاد كرد.

جێگەی ئاماژەیە کە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە هۆی ڕیفراندومی سەربەخۆیی لە عێراق پەرەی زیاتری سەندووە.

News Code 15167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =