به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بی ئێف ئێم، ژان ئیۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند که زیاتر له ۵۰۰ فه‌ڕه‌نسی ته‌ڤڵی گرووپی تیرۆریستی داعش له سووریا و عێراق بوون.
ئه‌و جه‌ختی کرد که گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه بۆ فه‌ڕه‌نسا ئستهمه.
شایانی باسه، فلورانس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نساش پیش‌تر جه‌ختی کرد که ده‌بێت به‌ر به ده‌مارگرژی ئه‌م که‌سانه بگیردرێت و واش باشتره که هه‌موو ئه‌م که‌سانه له پڕۆسه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش بمرن، ئه‌گه‌رچی کارێکی ئه‌سته‌میش ده‌بێت.
شایانی باسه که وڵانی ئه‌ورووپایی له دوای شکستی داعش له عێراق و سووریا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که داعشییه‌کان ئه‌ورووپاییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌رووپا و کیشه‌ی ئه‌منی دروست بکه‌ن.
Your Comment