کێش هه‌ڵگرێکی کورد بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان

عه‌لی هاشمی کێش هه‌ڵگری کوردی ئیلامی له‌ به‌شی ۱۰۵ کیلۆی پێشبڕکێیه‌ جیهانییه‌کان له‌ ئه‌مریکا به‌ هه‌ڵگرتنی ۴۰۴ کیلۆ کێش بۆ پاڵه‌وانی جیهان.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ عه‌لی هاشمی، کێش هه‌ڵگری ئیلامی ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ پێشبڕکێیه‌ جیهانییه‌کانی ئه‌مریکا توانی  ڕکابه‌ره‌کانی شکست بدات و میدالیای زێڕی جیهان له‌مل بکات.

عه‌لی هاشمی که‌ به‌شی یه‌کجاریدا کێشی ۱۸۳ کیلۆی هه‌ڵگرت و له‌ به‌شی دوو جاریدا ۲۲۱ کیلۆی هه‌ڵگرت و بووه‌ پاڵه‌وانی کێشی ۱۰۵ کیلۆی جیهان.

پێشتریش کیانووش روسته‌می وه‌رزشوانی کوردی کرماشانی  میدالیای زیوی ئه‌م پێشبڕکێیانه‌ی برده‌وه‌.

News Code 15001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =