به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپئۆ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی سیخۆڕی ئه‌مریکا (سیا) وتی: له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ سه‌ردار سلێمانی، فه‌رمانده‌ی لقی سوپای قودسی ئێران له‌و داوام کردبوو که هێزه ئه‌مریکاییه‌کان له عێراق نه‌کرێنه ئامانج.
ئه‌و که له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی ڕه‌یگان قسه‌ی ده‌کرد، زیادی کرد: له‌م نامه‌دا به ڕوونی ڕامگه‌یاند بوو که هه‌رجۆره هێرشێک بکرێته سه‌ر هێزه ئه‌مریکاییه‌کان له عێراق، ئه‌وه هێزه‌کانی ژێر فه‌رمانی سه‌ردار سلێمانی به به‌رپرسن ده‌زانم.
به پێی لێدوانه‌کانی مایک پێمپئۆ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ سه‌ردا سلێمانی ناردووه، به‌ڵام نه‌یخوێندووه‌ته‌وه.
په‌مپئۆ له درێژه‌دا، دیسان هه‌مان پاگه‌نده‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی کرده‌وه که ئێران له دوای به‌رفراوان کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی له ناوچه‌که و وتی: به‌ڵام ئێران پێبه‌ند بووه به به‌رجام و ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه‌که.
Your Comment