به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له دیدار له‌گه‌ڵ فرانك بیكه‌ر باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق وتی: حکوومه‌تی هه‌ریمی کوردستان هیچ کات لایه‌نگری گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی نه‌بووە.
بیكه‌ر سه‌باره‌ت به بارگرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم و به‌غدا رایگەیاندووە كه هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
جه‌ختیشی کردووه که ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت.
لەلای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان نیشان داوه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها "ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌شی به نه‌خوازراو زانی و ڕایگه‌یاند كه پێویست بوو به‌غدا دان به‌خۆیدا بگرێت و هه‌وڵ بدات به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات. "
ئه‌وه‌شی وتووه که "هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ده‌ست به گفتوگۆ و دیالۆگی جددی بكات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕه‌خساندنی كه‌شوهه‌وای گفتوگۆ به پێویست زانی."
Your Comment