شەهید بوون خەڵاتی خوداییە بۆ مرۆڤە هەڵبژێردراوان

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزەوە ڕایانگەیاند: شەهید بوون خەڵاتی خوداییە بۆ مرۆڤە هەڵبژێردراوان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕش لەو پەیامەیدا جەختیان لەوە کردەوە: مەزنایەتیی شەهادەت وەک پلەیەکی باڵا هاوتەریبە لەگەڵ ئەو لەخۆبردووییە نیازپاکانەیەی کە شەهید بەرەو گۆڕەپانی خەبات و موجاهیدەت پەلکێش دەکات و شەهدی شەهیدبوونی پێ دەچێژێنێ.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەی ئەو پەیامەدا ڕاشیانگەیاندووە: هەرکات لە کۆمەڵگا و لە شوێنێکدا وەها مرۆڤانی گەورە سەریان هەڵدا، ئەرکی سەر شانی هەموومانە کە لە بەر ڕووناکایی ئەو مەزنانەدا ڕێگا بدۆزینەوە و هەنگاو بنێینە ڕێگای ڕاستەوخۆی بەرزبوونەوە بەرەو هەرمانی ئیلاهی و گیانی خۆمان ببووژێنینەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتاییدا سڵاویان ئاراستەی سەروەری شەهیدان، مەشغەڵی ڕووناکایی بەخشی تەواوی بەرە و سەردەمەکان و تەواوی ئەو شەهیدانەی کە لەو ڕێبازەیدا هەنگاو هەڵگرتووە، کردووە.

شایانی باسە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لایەن حوججەتولئیسلام شەهیدیی مەحلاتی نوێنەری وەلی فەقی لە دامەزراوەی بونیادی شەهید و کاروباری گیانبەختکاران، لە گوڵزاری شەهیدانی بەهەشتی زەهرای تاران خوێندرایەوە.

News Code 13249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =