کوشت و بڕی موسڵمانانی میانمار پاکتاوی ئیتنیکیە

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕەخنە لە بارودۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیا، شێوەی هەڵسوکەوتی میانمار لە گەڵ موسڵمانانی بە پاکتاوی ئیتنیکی ناوبرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، زەین بێن ڕەعد حسێن لە سی و شەشەمین کۆبوونەوەی دەورەیی شوورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ دەوڵەتی میانماری بە هۆی شێوەی هەڵسوکەوتیان لە گەڵ موسڵمانانی ڕۆهینگیا بە سڕینەوەی ئیتنیکی تۆمەتبار کرد.

بە پێی  ڕاپۆرتەکان، لە ٢٥ ی ئووتی ڕابردووەوە تا ئێستا نزیک بە ٣١٣ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیا لە میانمار بەرەو بەنگلادش هەڵاتوون.

بە وتەی بەرپرسانی پزیشکی بەنگلادش، لە دوو هەفتە پێشەوە تا ئیستا ٨٦ کەس لە موسڵمانانی ڕۆهینگیا کە بە هۆی دەستڕێژی گولە یا تەقینەوەی مینەوە بریندار بوونە و لە نەخۆشخانەکانی ناوچەی چیتاگونگ خەوێندراون.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لانیکەم ٨٩ کەس لە پەنابەرانیش لە کاتی پەڕینەوە لە ڕۆخانە خنکاون.

دەوڵەتی بەنگلادش هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند سوپای میانمار بۆ بەرگری لە گەڕانەوەی پەنابەرانی ڕۆهینگیا بۆ ئەو وڵاتە، ناوچە سنوورییەکانی لە گەڵ بەنگلادش مین ڕێژی کردووە.

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەنگلادش ڕایگەیاند ڕێکخراوەکانی فریا کەوتن  و لایەنگرانی مافی مرۆڤ بۆ یارمەتی بە پەنابەرانی ڕۆهینگیایی پێویستیان بە ٧٧ ملیۆن دۆلار یارمەتی هەیە.

News Code 12730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =