به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، عه‌بدوڵا ئه‌میر یاروڵا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق جه‌ختی کرد: له‌مه به‌دوا ئه‌رکی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فدراڵی عێراق له شاری ته‌لعه‌فه‌ر کۆتایی پێدێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م فه‌رمانده عێراقییه جه‌ختی کرد: دوای ئازاد کردنی ناوچه قادسییه ئه‌ولا، قادسییه سانییه و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ڕه‌بیع هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فدراڵی عێراق ئه‌رکیان له ته‌لعه‌فه‌ر کۆتایی پێهاتووه.
ڕۆژی پێشوو ناوه‌ندی شه‌ڕی دژه تیرۆر له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا که له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئازاد بوونی شاری ته‌لعه‌فه‌ر به ته‌واوی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
شایانی باسه که سوپای عێراق دوێنێ ڕایگه‌یاند که له میانه‌ی ۶ ڕۆژ ۱۶ ناوچه له کۆی ۲۸ ناوچه‌ی ته‌لفعه‌فه‌ر ئازاد کراوه که ده‌کاته ۵۰ له سه‌دی شاره‌که.
چه‌ند ڕۆژ پیش ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ته‌لعه‌فری ڕاگه‌یاند.

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی پۆلیسی فدراڵ و حه‌شدی شه‌عبی دوای خاوێن کردنه‌وه‌ی قادسییه ئه‌ولا، قادسییه سانی و ڕه‌بیع ئه‌رکه‌کانیان له ئازاد کردنی شاری ته‌لعه‌فه‌ر کۆتایی پێهاتووه.
News ID 12301
Your Comment