به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له نوێترین له راپۆرتێكدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یۆنامی) بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاتووه:''به‌ھۆی به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كان و شه‌ڕی تیرۆره‌وه، له نێوان ساڵانی ۲۰۱۴ بۆ ۲۰۱۶ دا ۴۲ ھه‌زار و ۲۴۳ كه‌س له‌عێراق كوژراون و ۴۷ ھه‌زار و ۳۶۸ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون."
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه که له‌و ماوه‌یه‌دا پارێزگای به‌غدا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی قوربانیان له‌و پارێزگایه‌دا ۲ھهزار و ۶۰۳ كوژراو ۶ ھه‌زار و ۹۱۸ بریندار راگه‌یێندراوه.
پارێزگای ئه‌نباریش له پله‌ی دووه‌مدایه كه له دوو ساڵی رابردوودا ۳۸۵ كه‌س له پارێزگاكه‌دا كوژراون و ھه‌زار و ۱۱۳ كه‌سیش برینداربوونه.
ھه‌روه‌ھا پارێزگای نه‌ینه‌واش له پله‌ی سێیه‌مدایه ۵۹۵ كه‌س تێیدا كوژراون و ۳۱۳ كه‌سیش برینداربوون.
Your Comment