بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئیسنا، عەرەبستان پاش کۆتایی گەڵاڵەی پەرەپێدانی مزگەوتی حەرام ڕایگەیاند؛ لانیکەم ٨٠٠ هەزار کەس زیاد دەبن بە ئەو کەسانەی کە دەتوانن لە حەج بەشداری بکەن.
بە پێی ئامارێک کە ڕێکخراوی حەج و زیارەت بڵاوی کردووەتەوە، لە نێوان وڵاتانێکدا کە کەس دەنێرنە حەج، ئەندۆنیزیا بە ٢٢١ هەزار کەسەوە زیاترین زیارەتکاری دەبێت، پاکستان بە ١٧٧ هەزار کەسەوە پلەی دووهەم و هیند بە ١٧٠ هەزار حاجینەوە، زیاترین زیارەتکاریان دەبێت.
ئێران بە ٨٦ هەزار و ٥٠٠ زیارەتکارەوە پاش بەنگلادش پلەی پێنجەمی هەیە.
بەشی حەجی هەر وڵاتێک بە پێی پەسەند کراوی ڕێکخراوی هاوکاریی کۆنفڕانسی ئیسلامی، بە پێی حەشیمەتی وڵاتەکان دیاری دەکرێت کە بە شێوەی یەک بە هەزار کەسە.
بۆچوونی ئێوە