به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ئەمین مورادی وتی: لەم مێهرەجانە دوای دیتن و پێداچوونەوە بە ۲۴۰ فیلمی داستانی و بەڵگەیی، ٣٠ کورتە فیلم بە پێی پێڕەونامە و یەکەمایەتییەکان و هاوتەریبی لە گەڵ ئامانجەکانی مێهرەجان بۆ قۆناغی دوایی هەڵبژاردراون و لەمناوە دوو کورتە فیلمیان بەرهەمی حەوزەی هونەریی کوردستانن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە ئەو ۲ فیلمە بریتین لە "یانەی سپی" لە نووسین و دەرهێنانی ئەرەستوو مەفاخری و "شەمی سارد" لە نووسین و دەرهێنانی "نەوید زارع.
مورادی پشتیوانی لە هونەرمەندان لە تەواو بەشە هونەرییەکانی وەک یەکەمایەتیی سەرەکی حەوزەی هونەری ڕاگەیاند و وتی: لەمناوە بەرهەمی سینەمایی بە هۆی پۆتانسیەلی باڵای لە پارێزگادا سەرنجی زیاتری هونەرمەندانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
Your Comment