بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو تەقینەوە لە کاتی پاک کردنەوەی مین و چەک و چۆڵ لە نێزیکی بازاڕچەی سنووری مێهران ڕووی دا.
لە ئەو ڕووداوەدا یەکێک لە کەسەکانی ئەو ناوەندە کە لە کاتی ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا بوون، بە هۆی لێدانی بێڵێکەوە بە مینی M۱۴ لە بەشی سەر و دەموچاوەوە بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
شیاوی باسە کە لە ڕەشەمەی ڕابردووەوە تا ئێستا چەندین رووداوی تەقینەوەی مین لە پارێزگای ئیلام ڕووی داوە کە بووەتە هۆی مەرگ و بریندار بوونی چەندین کەس.
بۆچوونی ئێوە