AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٥ ١١:١٩

پێشنیاری دەم پارتی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ناوی هەزاران شوێنی تورکیا بە کوردی

پێشنیاری دەم پارتی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ناوی هەزاران شوێنی تورکیا بە کوردی

سری ساکیک، نوێنەری پارتی بەرابەری دیمۆکراسی تورکیا، بە پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەکی یاسایی بە پەرلەمانی تورکیا، داوای گەڕاندنەوەی ناوی سەرەکی هەزاران گوند، مەزرا، شارۆچکە و ناوچەی جیاواز لە کوردستانی سووریایە کرد، ناوگەلێک کە لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوشێوە کردنەوە گۆڕدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی بەرابەری و یەکسانی گەلان ، دەم پارتی لە پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەکی یاسایی نوێ لە پەرلەمانی تورکیا هەواڵی دا.

بە پێی ئەو گەڵاڵە بڕیارە ناوی سەرەکی هەزاران گوند، مەزرا، شارۆچکە و ناوچەی جوگرافیایی کە لە ڕابردوو گۆڕدرابوو، دووبارە ببووژێتەوە.

سری ساکیک لە شرۆڤەی هۆکارەکانی ئەو پێشنیارە یاساییە جەختی کرد کە ناوی ئەو شوێنانە بەس پێناسەیەکی یاسایی نییە، بەڵکوو بەشێکی جودانەکراو لە بیری بەکۆمەڵ، شوناسی مێژوویی و فەرهەنگی خەڵک دێتە ئەژمار.
هەروەها وتیشی: ناوی ئەو شوێنانە کە مێژوویەکی هەزاران ساڵەیان هەیە لە مێژوو و ئاواز و دروشم و حەماسکاندا زیندوویە و بیری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کۆمەڵگان.
News ID 58023

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha