AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٤ ١٩:٤٥

هەسەدە و ئەرتەشی سووریا بە یەکجاری ڕێککەوتن؛ سێ لەشکر و سێ یەکە

هەسەدە و ئەرتەشی سووریا بە یەکجاری ڕێککەوتن؛ سێ لەشکر و سێ یەکە

فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) وێڕای ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی تەڤڵبوونی ئەو هێزانە لە ئەرتەشی سووریا، وتی: ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پێکهاتنی "3 لەشکەر و 3 یەکە" بە یەکەی تایبەتی بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان، پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "ڕووداو"، ئەبوو عومەر ئەدلەبی، فەرماندەی هێزەکانی دیمووکراتیکی باکووری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی تەڤڵبوونی هێزکانی هەسەدە بریتییە لە "3 لەشکەر و 3 یەکە" و یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەگە)، پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە چوارچێوەی یەکەگەلی تایبەتی ڕێکدەخرێن.

وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە بە بەشداریی وەفدێکی باڵا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەتی مەزلووم کۆبانی لە دیمەشق و ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی کاتی سووریا و بە گەڕەنتی‌دان لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، ئەنجام دراوە.

ئەبوو عومەر ئەدلەبی زیادیشی کرد: ئەوڕۆ (یەکشەممە 14ی بەفرانبار) دوو بەڵگەی لەو ڕێککەوتنە واژۆ کراوە کە یەکیان تایبەت بە شەڕ دژی داعشە و ئەویتر لەبارەی چۆنیەتی تەڤڵبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا لە چوارچێوەی یەکینە سەربازییەکانە.

News ID 58137

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha