-
سەدان زیندانی کەمپی هۆڵ لە کوردستانی سووریاوە گەڕێندرانەوە عێراق
لە چوارچێوەی هاوکاریی هاوبەش ئیدارەی خۆسەری کوردی و لیژنەی ئەمنیی کۆچبەرانی عێراق، 879 پەنابەری عێراقی لە ئۆردووگاکانی هوولی و ڕۆژ لە کوردستانی سووریاوە، ڕەوانەی عێراق کرانەوە.
-
کوردی سووریا یەک ملیۆن دۆلاری بۆ سوەیدا نارد
مانگی سووری کوردی ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی جێبەجێکاریی ئیدارەی خۆسەر، یەک ملیۆن دۆلاری یارمەتی ماڵی بۆ پاڵپشتی لە هەڵمەتی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی سوەیدا و باشووری سووریا ئاراستە کرد.
-
ئاژانسی مێهر کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەبات
ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هاوکاریی ڕێکخراوی ئۆرێبلیی ئەرمەنستان، کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی "کۆریدۆری زەنگەزوور؛ هەڕەشە ژێئۆپۆلیتیکییەکانی دژی ئێران و ڕوانگەی ئەکتەرانی جۆراجۆر"، بەڕێوە دەبات.
-
داعش و ئەلقاعیدە سەرهەڵدەداتەوە
کارناسان دەڵێن ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا داعش و ئەلقاعیدە سەرهەڵبدەنەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کاری تیرۆریستی بکەنەوە.
-
عێراقچی: تاران هێشتا توانایی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ فایننەشناڵ تایمز وتی: تارا هێشتا توانایی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە، بیناکان دەتوانن ببووژێنەوە ، مەکینەکان دەتوانن بگۆڕدرێن ، چونکوو تەکنۆلۆژیاکەی هەیە.
-
بەیاننامەی حەماس لە ساڵڕۆژی شەهادەتی هەنیە: ڕێگای ئەو ڕێبەرە شەهیدە درێژەی هەیە
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند: جەهادی بێ وچانی ئەو نیشانەی شۆڕشگێڕییی بۆ یەکگرتوویی فەلەستینییەکان بوو.
-
کاردانەوەی توندی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا دژی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر کەس و لایەنەکانی هاوپەیوەند بە بواری وزە و نەوتی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.
-
پزشکیان: هیچ هێزێک توانی خۆڕاگری هەمبەر گەلی یەکگرتووی ئێرانی نییە
مەسعوود پزشکیان وتی: گەلی گەورەی ئێران نیشانی دا کە لە بەرانبەر هەر جۆەر هەڕەشەیەکەوە خۆڕاگری دەکات؛ کەسانێک کە پێیان وابوو لە ماوەی چەند ڕۆژدا دەتوانن وڵات بە چۆکدا بهێنن، ئەمڕۆ بە باشی دەزانن کە هیچ هێزێک توانی خۆڕاگری هەمبەر گەلی یەکگرتووی ئێرانی نییە.
-
ئایا دوای سوەیدا، سەرەی قڕکردنی کوردی سووریایە؟
شرۆڤەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا نیشانی دەدات کە ڕژێمی نوێی دیمەشق، بە ڕێبەری ئەحمەد شەرع، لەوانەیە مۆدێلی تێکهەڵچوون لەگەڵ درۆزییەکان لە سوەیدا لە دژی کوردەکانیش دووپات بکاتەوە.
-
گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە سەر هەناردەی نەوتی ئێران
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئێران هەواڵی دا.
-
گوڵوەنی باڵیۆزی فەرهەنگیی کورد، لوڕ و لەک لە پیشانگای نێودەوڵەتی تاران
بەڕیوەبەری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشەی دەستی ئیلام لە نمایش دەسرەی گوڵوەنی ئیلامی لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاران لە ڕێبەندانی ئەمساڵی هەتاوی وەک باڵوێزی فەرهەنگی ڕۆژائاوی ئێران هەواڵی دا.
-
پشتیوانیی بێ وێنەی خەڵکی پاریس بۆ غەزە
جەماوەرێکی چەندین هەزار کەسی لە خەڵکی پاریس بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ستەم لێکراوی غەزە ڕژانە سەر شەقام.
-
چاوەدێری مافی مرۆڤ: بەغدا و هەولێر یاری بە بژێوی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن
چاوەدێری مافی مرۆڤ جەختی کرد کە بەغدا و هەولێر ئەبێ دەست لە بارمتە گرتنی بژێوی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مووچەیان لە یارییە سیاسییەکان لەسەر نەوت دەست هەڵبگرن.
-
ڕاپۆرتی ئێران لە پێوشوێنگرتنی یاسایی شەڕی 12 ڕۆژە
جێگری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوە لە دیداری ڕێبەری ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی شەڕی داسەپاوە، ڕاپۆرتێکی لە پێوشوێنگرتنی یاسایی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل دژی ئێران ئاراستە کرد.