-
حزبوڵا بنکەی لۆجێستیکی و فەرماندەیی زایۆنییەکانی مووشەکباران کرد
حزبوڵڵا جگە لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازانی زایۆنی لە شارۆچکەی کەفارواردیم، بنکەی لۆجێستیکی تیپی 146 و بنکەی فەرماندەیی کەتایبی ڕامیمی ئەرتەشی زایۆنی مووشەکباران کرد.
-
ئێران لێدوانەکانی وەزیری ڕژیمی زایۆنی بە توندی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لێدوانی وەزیرێکی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە پەیوەستبوونی کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینەداگیرکراوەکانی بە توندی ئیدانەکرد و ئەو لێدوانەی بە نیشانەیەکی ئاشکرای زاتی ڕەگەزپەرەستانە و داگیرکەرانەی زایۆنییەکان زانی.
-
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و نێچیرڤان بارزانی دیداریان کرد
جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگە لە پەراوێزی کۆنفڕانسی گۆڕانکارییە هەرێمییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
-
سوودانی و بارزانی: عێراق بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە ناگلێنین
نێچيرڤان بارزانى و محەمەد شیاع ئهلسوودانی" دۆخى عێراق و كوردستانیان، تاوتوێ کرد.
-
هێزی چەکداری کوردی سووریا 79 داعشی قۆڵبەست کرد
ئۆپراسیۆنی ناسراو بە ئاسایشی پاوەجێ لە کەمپی هەول و دەڤەری دوای 7 ڕۆژ کۆتایی هات و لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا 79 داعشی قۆڵبەست کران.
-
شەهادەتی سێ کەس بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە باشووری سووریا
مێدیاکان لە تەقینەوەی بۆمب لە شارۆچکەی "محجە" لە پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا هەواڵیان دا کە لەلایەن کەسانی نەناسەوە دانرابوو.
-
کوژران و دەستگیر کردنی 11 تیرۆریست لە سیستان و بەلووچستان
وتەبێژی مانۆڕی ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایشی سپا وتی: لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 4 تیرۆریستی سەر بە ئیسرائی کوژراوە، 7 کەس دەستگیر کراوە و 5 کەسی دیکەش خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
-
باڵوێزی ئێران لە لوبنان: ڕووداوی پەیجێرەکان جەنایەتی جەنگی بوو
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان وتی: نتانیاهۆ چەند ڕۆژ پێش بەرپرسیارێتی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکەی پەیجێرەکانی قبووڵ کرد کە ئەوە بۆ خۆی جەنایەتی جەنگی بوو.
-
پێنتاگۆن: پاپۆڕە جەنگییەکانی ئێمە بە چڕی هێرشی کراوەتە سەر
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هێرشی بەربڵاو بۆ سەر پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە لە تەنگەڵانی بابولمەندەبی پشت ڕاست کردەوە.
-
عێڕاقچی:
وەزیری دەرەوەی ئێران: با ئەمریکا عاقڵ بێت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەوڵ بۆ سەپاندنی جیلی دووهەمی ئەوپەڕی گوشارەکان لەسەر ئێران تەنیا بە جیلی دووهەمی ئەوپەڕی شکست کۆتایی دێت.
-
لێدوانی کادیری کۆمەڵ سەبارەت بە سەلاحەدین ئەیووبی و دۆخی ئێستای فەلەستین
ئێحسان یاسین زەڵمی کادیری کۆمەڵی دادگەری کوردستان و چاودێری پرسیە سیاسییەکانی ناوچەکە دەڵێت: کورد دەبێت وەکوو قودوەی خۆی سەلاحەدین ئەیوبی کاردانەوەی هەبێت بەرانبەر دۆخی فەلەستین.
-
ئێحسان یاسین زەڵمی بۆ مێهر:
حاکمانی حزبە عیلمانییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵقە لە گوێ ئیسڕائیلن
کارگێڕی پەیوەندییە سیاسییەکانی مەڵبەندی سلێمانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت: ئەم حاکمە عیلمانیانەی ئێستای هەرێمی کوردستان ئاڵقە لە گوێی قەوارەی زایۆنی و ئیسرائیلن و خەمی موسڵمانانی داماوی فەلەستین ناخۆن.