به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد، به‌شار ئه‌سه‌د ناتوانێت له‌وه زیاتر له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و ده‌بێت هه‌رچی زووتره ده‌وڵه‌تی کاتی له‌م وڵاته‌دا جێگیر ببێت.
ئه‌و جارێکی دیکه ده‌وڵه‌تی سووریای به هێرشی کیمایی تۆمه‌تبار کرد و له ئیتالیا له‌گه‌ڵ ڕێکس ته‌یلێرسۆن سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی سووریا کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا. ته‌یلێرسۆن دوای کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی جی ۷ له ئیتالیا سه‌ردانی مسکۆی کردووه.
چاوش ئۆغڵو له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی پاگه‌نده‌ی کرد: تورکیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ده‌وڵه‌تی ده‌میشق هێرش بکاته سه‌ر ئه‌دله‌ب. هه‌روه‌ها ڕووسیا ده‌بێت خۆی بۆ سووریای بێ ئه‌سه‌د ئاماده بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له درێژه‌ی پاگه‌نده‌کانی خۆی جارێکی دیکه دیمەشقی تۆمه‌تبار کرد که چه‌کی کیمیایی به‌کارهێناوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له سووریا نیشانی ده‌دات که ده‌وڵه‌تی سووریا هێشتا چه‌کی کیمیایی هه‌یه.
ئه‌م پاگه‌نده‌یه له حاڵێک دایه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماده نه‌بوو هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ قسه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به ڕۆژنامه‌نووسه‌کان بدات.
شایانی باسه هه‌موو ئه‌م پاگه‌ندانه له حاڵێکدا ده‌کرێت که ده‌وڵه‌تی سووریا ۳ ساڵ به‌ر له ئێستا سه‌رجه‌م ماده کیماییه‌کانی خۆی ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به فه‌رمی دانی به‌م بابه‌ته‌دا ناوه.
Your Comment