به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئیران ئه‌مڕۆ له میانه‌ی به‌شداری کردنی نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان له دوو ده‌ستکه‌وتی گرنگی ناڤۆکی ڕوونوێنی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو ده‌ستکه‌وته بریتی بوون له دروست کردنی سانتریفیۆژی به‌رد و دروست کردنی پۆمپی کۆندانس بۆ ئێزگه‌ی ناڤۆکی بووشێهر.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که سانتریفیوژی به‌رد له که‌رتی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به کار دێت و ده‌توانێت به وردی ئاست و قه‌واره‌ی نه‌وتی ژێر زه‌وی دیاری بکات. هه‌روه‌ها پۆمپی کۆندانس یه‌کێکه له گران ترین به‌شه‌کانی ئێزگه ناڤۆکییه‌کان و ئێران له ئێستادا ئه‌م ئامێره به نرخی چوار به‌رنابه‌ر که‌متر له کاتی سه‌ندن به‌رهه‌می دێنێت و له داهاتووشدا ده‌توانێت هه‌نارده‌ی بکات.
له درێژه‌ی ده‌ستکه‌وته ناڤۆکییه‌کان سێ ناوه‌ندی رادیۆدهرمانی سیکلۆترۆن له دوو پارێزگای ئه‌لبورز و قه‌زوین کرایه‌وه.
ئه‌م سێ ناوه‌نده ناڤۆکییه کارامه‌یی ده‌رمانیان هه‌یه، به تایبه‌ت له ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌دا کارامه‌یی باشیان هه‌یه و که‌ڵکیان لێده‌برێت.
هه‌ر هه‌موو ئه‌م ده‌ستکه‌وته ناڤۆکیانه ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی ڤیدیۆ کۆنفڕانس له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌وه به فه‌رمی ده‌ستیان به کار کرد که ده‌توانن ئاستی توان و زانستی ناڤۆکی ئێران تا ڕاده‌یه‌کی باش به‌رز بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له ته‌نیشت ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا پێشانگایه‌ک بۆ بهشدارابوونی به‌رنامه‌که له ده‌ستکه‌وته ناڤۆکییه‌کانی ئێران نمایش کرا و له‌م پێشانگایه دواین ده‌ستکه‌وته زانستی و ناڤۆکییه‌کانی ئێران خرایه به‌رده‌ست.
Your Comment