به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له میدیاکانی نزیک له ده‌وڵه‌تی تورکیا، دادگه‌ی ئه‌نقه‌ره سزاخوازێکی بۆ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و ڕێبه‌ره‌که‌یان فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌رکردووه که تێدا هاتووه: به‌ڵگه‌ی زۆرمان به دستهوهیه که نیشان ده‌دات جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له زۆر پرسدا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌که‌که کردووه و ئاگاداریانی کردووه‌ته‌وه له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا و کوده‌تا.
پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش کراوه که گوله‌نییه‌کان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که له ساڵی ۲۰۱۳هوه پلانی کوده‌تایان بۆ تورکیا داڕشتووه.
له‌و سزا خوازییهدا هاتووه : گوله‌ن ڕۆژێک پێش کوده‌تا بیسیمی بۆ موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی باڵای په‌که‌که کردووه له قه‌ندیل و پێڕاگه‌یاندووه که په‌که‌که هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سوپای تورکیا ڕاگرێت و پۆلیسی تورکیا بکاته ئامانج.
Your Comment