به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عیماد خه‌میس، سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: سه‌رکه‌وتنی حه‌ڵه‌ب سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی بۆ سووریا و سوپای سووریا و به‌ره‌ی خۆڕاگری بوو. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هه‌موو باڵانسه‌کانی له ناوچه‌که‌دا له دژی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و وڵاتانی پشتیوانکه‌ری ئه‌م گرووپانه گۆڕیوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ته‌نیا سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی سووریا نییه و هه‌موو دۆستانی سووریا و به‌ره‌ی خۆڕاگری به‌شدارن له‌م سه‌رکه‌وتنه مێژووییه‌دا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا وتی: ئێمه ئێسته له‌گه‌ڵ ویرووسێکی زۆر مه‌ترسیدار ڕووبه‌ڕووین که ناوی تیرۆریسمی ته‌کفیرییه که ده‌یه‌وێت ناوچه‌که و سووریا داگیر بکات، گومانی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م ویرووسه کوشه‌نده‌یه له سووریا به‌ری پێنهگیردرێت، به‌ره‌و هه‌موو ناوچه‌که و جیهان ده‌ڕوات، که‌واته سه‌ره‌کی ترین ئامانجی ئێمه له‌م کاته‌دا کۆنترۆڵ کردنی تیرۆریسمی ته‌کفیرییه.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئێمه هه‌رگیز مۆڵه‌ت ناده‌ین ئه‌م جۆره تیرۆره له سووریا و ناوچه‌که سه‌ر هه‌ڵبدات و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێمه‌ش نیشانی ده‌دات که ئێمه قورس و محکه‌م له به‌رنابه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا وه‌ستاوین. بڕوانن له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌م جۆره تیرۆر و ئیڕهابه و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له‌مانه ده‌که‌ن چیان به سووریا کرد، به‌ڵام ئێمه کۆڵمان نه‌داوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش به‌ره‌ی خۆڕاگری وره‌یان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
عیماد خه‌میس وتی: سه‌رکه‌وتنی کۆتایی له سووریا نزیکه و به زوویی به‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌کاندا سه‌ر ده‌که‌وین. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌م تیرۆریستانه بووین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به مێدیاکان وتی: بۆ گه‌یشتن به ڕاستییه‌کان ده‌بێت خه‌ڵکی بچن و مێدیاکانی به‌ری خۆڕاگری سه‌یر بکه‌ن، چون ڕاستییه‌کان له لای ئه‌وانه، بڕوانن هه‌موو پاگه‌نده‌کانی ئه‌و مێدیانهی له تیرۆریسته‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن به درۆ ده‌رچووه، ئه‌وه میدیای به‌ڕه‌ی خۆڕاگرییه که به‌ڕاستی ده‌نگی خه‌ڵکی سووریا به جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا جه‌ختی کرد: کاری مێدیایی یانی ڕاستی وتن تۆ کاتێک دیت و ئه‌مڕۆ درۆیه‌کی گه‌وره ده‌که‌یته مانشێت، ده‌ی ئاساییه دوو ڕۆژی دیکه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌که‌ن و کاتێک هیچ ناقه‌ومێت چی دیکه خه‌ڵکیش تێده‌گات که ئه‌و مێدیایه ته‌نیا له دوای درۆ و بۆختان ههلبهستن بوون. بێ هۆ نییه که وڵاتانی وه‌ک تورکیا و چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ڕژیمی زایۆنی و ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده کاری مێدیایی له سه‌ر سووریا ده‌که‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به باشی بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بووه.
عیماد خه‌میس له کۆتاییدا وتی: ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه بزانین، ئه‌م بابه‌ته‌یه که ئێسته خه‌ڵکی سووریا تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر باش به سه‌ر کێشه‌کان و شه‌ڕی دژ به تیرۆر سه‌رکه‌وتووه و ئێسته‌ش ده‌رفه‌تی باش بۆ دانوستان له نێوان سووریه‌کان ڕه‌خساوه و ئێمه‌ش له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی زیاتر له سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
Your Comment