ڕەخنەی توندی نەتەوە یەکگرتووکان لە دۆخی پەنابەران لە ئەورووپا

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەخنەی توندی لە شێوەی هەڵسوکەوتی وڵاتە ئەورووپیەکان لە گەڵ پەنابەران بەتایبەتی لە مانگە ساردەکانی ساڵ، گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، کۆمیساریای باڵای پەنابەران لە لای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە مەرگی چەن پەنابەر لە سەرمای توندی بولغاریا، هۆشداریی توندی دایە ئەو وڵاتانە.

کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد دەوڵەتە ئەورووپیەکان ئەبێ لە جیاتی کردنە دەرەوەی پەنابەران لە سنوورکانیان و توند هەڵسوکەوت لە گەڵیان، بۆ یارمەتی دانیان زیاتر تێبکۆشن.

سسیلە پوویلی وتەبێژی کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەران بە ئاماژە بە سەرما وسۆڵای وەرزی زستان، سەبارەت بە ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لە سەر شێوەی هەڵسوکەوتی وڵاتانی ئەورووپی ناوچەی باڵکان لە وەرنەگرتنی پەنابەران و کۆچبەران و ڕاو نیانیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ، نیگەرانی دەربڕی.

ناوبراو ل ەدریژەدا وتی:  دوو پیاوی عێراقی و ژنێکی سوومالیایی لە بولغاریا و نێزیک بە سنووری تورکیا و دوو مێر منداڵی سوومالیاییش پاش ٥ ڕۆژ مانەوە لە دارستان، بە هۆی سەرماوە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

لاشەی پەنابەرێکی لاوی پاکستانیش لە مانگی دیسامبەری ٢٠١٦ هەر لەو ناوچە سنووریەدا دۆزرایەوە.

News Code 7635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =