به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ ئێواره له جاده‌ی سنه-کامیاران ۳ ئۆتۆمبیل له یه‌کتریان داوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر بوونه قوربانی ئه‌م ڕووداوه.
ئه‌م ڕووداوه له نزیک گه‌ردنه‌ی ده‌ره‌که له جاده‌ی سنه به‌ره‌و کامیاران ڕووی داوه و له ڕووداوه‌که‌دا ۳ که‌س کوژران و ۹ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌کانی فریاگوزاری به په‌له گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ڕووداوه‌که و دواجار ۹ که‌سی برینداریان به ئامبۆڵانس بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی سنه گواسته‌وه.
به پێی لێدوانی پۆلیسی جاده و بانی سنه، ئۆتۆمبیلی جۆری په‌یکان هه‌ڵه‌ی کردووه و له سه‌ر پێچی گهردهنهکهدا که‌تووه‌ته پێش ئۆتۆمبیله‌کانی دیکه و به هۆیه‌وه که نه‌یتوانیه‌وه به‌رده‌م خۆی ببینێت، کێشایهتی به ئۆتۆمبیله‌کانی دیکه‌دا.
له‌م ۹ که‌سه برینداره، یه‌ک که‌سیان به سه‌ختی بریندار بووه و زۆربه‌ی ئیسقانه‌کانی له‌شی شکاوه، به‌ڵام ئه‌و ۸ که‌سه‌ی دیکه ته‌ندروستیان جێگیره. ۳ که‌سه کوژراوه‌که‌ش ڕاده‌ستی به‌نه‌ماڵه‌کانیان کراوه‌ته‌وه.
http://www.mehrnews.com/news/۳۸۶۳۹۹۳/%D۸%AA%D۸%B۵%D۸%A۷%D۸%AF%D۹%۸۱-%D۸%B۱%D۸%A۷%D۹%۸۶%D۹%۸۶%D۸%AF%DA%AF%DB%۸C-%D۸%AF%D۸%B۱-%D۸%B۳%D۹%۸۶%D۹%۸۶%D۸%AF%D۸%AC-%D۸%B۳%D۹%۸۷-%DA%A۹%D۸%B۴%D۸%AA%D۹%۸۷-%D۹%۸۸-%DB%B۹-%D۸%B۲%D۸%AE%D۹%۸۵%DB%۸C-%D۸%A۸%D۸%B۱%D۸%AC%D۸%A۷%DB%۸C%DB%۸C-%DA%AF%D۸%B۰%D۸%A۷%D۸%B۴%D۸%AA
Your Comment