ئامانجه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ئامانجی ئۆپراسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، دابین کردنی ئاسایشی سنووری وڵات، ڕێگری له‌ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ و پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یه‌ له‌ داعش و میلیشیا کورده‌کان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهرت له‌ ئانادۆڵۆ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئامانجه‌کانی ئۆپراسیۆنی فوراتی ڕاگه‌یاند.

 له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ که‌ تورکیا بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی سووریا و دابینی ئاسایشی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ و هاووڵاتیانی تورکیا له‌و ناوچه‌، ڕێگه‌ نادات گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی په‌یه‌ده‌، یه‌په‌گه‌ و په‌که‌که‌ ده‌ستیان بگاته‌ ئامانجی کریدۆر له‌ سووریا.

 شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌ردۆغان له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا وتبووی که‌ ئامانج ئه‌وان له‌ قه‌ڵغانی فورات ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌.

News Code 6795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =